سه‌رۆكی په‌رله‌مانی سریلانكا ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد كه ڕۆژی 15ی ئه‌م مانگه دانیشتنی په‌رله‌مان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و چه‌ند ڕۆژێك دواتریش سه‌رۆكێكی نوێ بۆ وڵات هه‌ڵده‌بژێرن.
ماهیندا یابا ئه‌بیواردینا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی سریلانكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پارته‌كانی سریلانكا كۆبووینه‌وه و ڕێككه‌وتین به‌زووترین كات حكوومه‌تێكی نوێ پێكبهێنین بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ گه‌لی سریلانكا دابین بكات.
ڕاشیگه‌یاند: ڕۆژی 15ی ئه‌م مانگه دانیشتنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه ده‌چێت و ڕۆژی 20ی هه‌مان مانگیش سه‌رۆكێكی نوێ له شوێنی جۆتابایا راجاباكسا دیاری ده‌كه‌ین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا گه‌لی سریلانكا به‌هۆی قه‌یرانی قووڵی ئابوورییه‌وه، جۆتابایا راجاباكسای سه‌رۆكیان ناچار كرد ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش بكات و وڵات جێبهێڵێ.
لای خۆشیانه‌وه سه‌رۆكی سریلانكا و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی ته‌ئكیدیان كردۆته‌وه كه ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتنی پارته‌كان و دیاریكردنی سه‌رۆكێكی نوێ، حكوومه‌تی ئێستا هه‌ڵبووه‌شێننه‌وه و سه‌رجه‌م به‌رپرسیاره‌تییه‌كان ڕاده‌ستی حكوومه‌تی نوێ بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.