گوتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 11ـی 07ـی 2022 ڕایگەیاند، دوو لەسەر سێی ئەندامانی سوپای عێراق کەسانی بە تەمەن و بریندار و نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە.
لیوا یەحیا ڕەسول خەفاجی گوتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: دوو لەسەر سێی ئەندامانی سوپای عێراق سەروو 45 ساڵن و کەسانی بریندارن و بەشێکیان نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە.
ڕاشیگەیاند: ھەموو سوپاکانی جیھان پشت بە گەنجەکانی وڵاتەکەیان دەبەستن، پێویستە یاسای سەربازیی زۆرەملێ دەرچێ.
ئەو گوتەبێژەی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوە دا کە ئەگەر یاساکە نەچێتە بواری جێبەجێکردن، پێویستە دەرگا بۆ گەنجانی خۆبەخش بکەینەوە تاوەکو پەیوەندی بە سوپاوە بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.