Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 23:30

ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ ھەولێر دووپات دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

 

دوای ئەوەی ھەفتەی ڕابردوو شاندێکی باڵای ئەمریکا سەردانی ھەولێری کرد، باڵیۆزی ئەمریکا له‌ عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 11ـی 07ـی 2022 ڕایگەیاند، خۆشحاڵبووم بەو سەردانە بۆ جەختکردنەوە لە پاڵپشتی ئەمریکا بۆ ھەرێمی کوردستان و عێراق.

ئەلینا ڕۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تویتێکدا ڕایگەیاند: سەردانەکەی ھەفتەی ڕابردووی سیناتۆر لینزی گراھام بۆ دووپاتکردنەوەی پاڵپشتی ئەمریکا بۆ ھەولێر و بەغدا خۆشحاڵی کردم.

ڕاشیگەیاند: باوەڕمان بەوە ھەیە عێراق ببێتە دەوڵەتێکی دیموکراتی بەھێز لە ناوچەکە.

جێی باسە، ھەفتەی ڕابردوو لینزی گراھام سیناتۆری ئەمریکی سەردانی ھەولێر و بەغدای کرد و پابەندبوونی پاڵپشتی ویلایەتەکەی بۆ ھەولێر و بەغدا دووپات کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.