وەزیری کارەبای ھەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە نزیکەی 16 کاتژمێر کارەبا بە ھاووڵاتییان دەدرێت.
کەمال محەمەد وەزیری کارەبای ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:کارنامەی کابینەی نۆیەم بۆ پێشخستنی کەرتی کارەبامان کردووەتە پلانی وەزارەت، لەم سێ ساڵەدا پلانەکەمان لە هەر سێ سێکتەری بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا جێبەجێ کردووە.
ڕاشیگەیاند: لە بواری بەرهەمهێنان، 615 مێگاوات کارەبامان زياد کردووە، لە وێستگەی خەبات 300 مێگاوات، لە گەرمیان 165 مێگاوات، لە دووکان و دەربەندیخان 150 مێگاوات کارەبا زیاد کراوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە ژێرخانی کارەبای هەرێمی کوردستان 6700 مێگاواتە و ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا 3500 مێگاواتە.
ھەروەھا ڕایگەیاند: دەوروبەری 16 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان دەدرێت و بەرهەمهێنانی کارەبای 24 کاتژمێری پێویستی بە سووتەمەنی و تێچوونی زیاتری هەیە.
ڕاشیگەیاند: وەزارەتی کارەبا بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، خۆی لەگەڵ داهاتی هەرێم گونجاندووە و ساڵی داهاتوو بە بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی گاز، هەندێ لە وێستگەکانی دیکەی بەرهەمهێنانی کارەبا بەگەڕ دەخرێن.
کەمال محەمەد ئەوەشی خستەڕوو کە تەنیا بەڕێوەبردنی سێکتەری دابەشکردنی کارەبا دەدرێتە کەرتی تایبەت و پێوەری زیرەکیش تەنیا بۆ رێکخستن و کۆنترۆڵ کردنی کارەبایە.
وەزیری کارەبا ئاماژەی بەوەش دا کە لە سێکتەری گواستنەوە 63 پڕۆژە بە بڕی 294.7 ملیۆن دۆلار جێبەجێ کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.