Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 23:36

شارەزایەكی گرێبەستەكانی وزە: ئێران دەترسێت غازی سروشتی هەرێمی كوردستان ببێتە جێگرەوە

کوردستان TV
100%

لە ماوەكانی رابردوودا، چەندین جار هێرش كرایە سەر كێڵگەكانی وزەی هەرێمی كوردستان بەتایبەت لە كێڵگەی كۆرمۆر كە دەكەوێتە ناحیەی قادركەرەم ، هاوكات دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق و وەزارەتی نەوت لە دوو بڕیاردا كە لە شەش و 12ی مانگی حوزەیرانی رابردوودا بڵاوی كردبوویەوە، تێیدا هەموو كۆمپانیاكانی بواری وزەی هەرێمی ئاگاداركردەوە كە دەستبەرداری گرێبەستەكانیان بن لەگەڵ هەرێمی كوردستان، لەكاتێكدا زۆرێك لە شارەزایانی بواری وزە پێیان وایە كە حكوومەتی ناوەندی لەژێر فشاردا ئەم رێكارانە دەگرنە بەر و ئامانجیش لێی پەكخستنی پلانی هەناردەكردنی غازی سروشتییە بۆ وڵاتانی دەرەوە.
لەوبارەیەوە مافناس، رێبوار محەمەد خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە زانكۆی ئازادی سنە لە بواری گرێبەستەكانی نەوت و غاز رایگەیاند: ئێران لەپشت هەندێك لەو ئاڵۆزیانەوەیە" و دەڵێت : ئەمە شەڕی غازی سروشتییە، نەك نەوت، ئەم بڕیارە بۆ ئەوە بووە یاسای نەوت و غازی هەرێم هەڵبوەشێتەوە و هەرێمی كوردستان نەتوانێت گرێبەستی غاز بكات و هەناردەی بكات، چونكە ئێران كە لە ساڵی 2025 گرێبەستەكەی لەگەڵ توركیا تەواو دەبێت، دەترسێت تازە نەكرێتەوە و غازی سروشتی هەرێمی كوردستانی عێراق ببێتە جێگرەوەی .
هەروەها ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رۆژی چوارشەممە 6 ی تەمموزی 2022لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا دووپاتی كردەوە كە هەرێمی كوردستان بە هیچ شێوەیەك، دەستبەرداری ماف و شایستە دەستوورییەكانی نابێت و ملكەچی هیچ فشار و هەڕەشەیەكی حكومەتی فیدراڵی نابێت كە دەیەوێت مافەكانی خەڵكی كوردستان پێشێل بكات.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.