لانی کەم هەشت هاووڵاتیی خەڵکی بانە بە ناوەکانی جەعفەر زەریفی، زانا مێهری، ئەحمەد حوسێن پوور، محەممەد مەحموودزادە، ئارام ساڵحپوور، ڕەحمان ساڵحپوور، هادی مەحموودی و مەهدی نەورۆزی، دوێنێ دووشەممە 11ى 7 ى 2022 لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانەوە دهستگیركراون بۆ شوێنی نادیار گوازراونەتەوە.
بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو، جەعفەر زەریفی تەمەن 29 ساڵ، زانا مێهری تەمەن 30 ساڵ، ئەحمەد حوسێن پوور تەمەن 30 ساڵ، محەمەد مەحموودزادە تەمەن 26 ساڵ، ئارام ساڵحپوور 26 ساڵ هەموویان خەڵک و دانیشتووی گوندی ساوان و ڕەحمان ساڵحپوور تەمەن 35 ساڵ، خەڵکی گوندی ساوان و دانیشتووی بانە، هادی مەحموودی تەمەن 35 ساڵ، خەڵکی گوندی سێوچ و دانیشتووی بانە و مەهدی نەورۆزی تەمەن 31 ساڵ و خەڵکی بانە، بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانەوە دەستگیركراون.
سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە محەمەد مەحمودزادە و ڕەحمان ساڵحپوور لە ماڵی خۆیان و شەش کەسی دیکەش لە شوێنی کارەکانیان دەستبەسەر کراون.
تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.