Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 23:40

ئەلینا رۆمەناوسكی: باوەڕمان وایە‌ عێراق ببێتە دەوڵەتێكی دیموكراتی بەهێز 

کوردستان TV
100%

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، ئەلینا رۆمەناوسكی لەبارەی سەردانەكەی هەفتەی رابردووی ئەندامی كۆماریخوازی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا، سیناتۆر لینزی گراهام بۆ عێراق رایگەیاند، باوەڕمان وایە‌ عێراق ببێتە دەوڵەتێكی دیموكراتی بەهێز لەناوچەكەدا.
ئەلینا رۆمەناوسكی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر دیمانەیەكی  لیندسی گراهام بڵاوكردووەتەوە و لەگەڵیدا پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە. 
باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاندووە، سەردانەكەی هەفتەی رابردووی سیناتۆر لینزی گراهام بۆ جەختكردنەوەی پاڵپشتی واشنتن بۆ (هەولێر و بەغدا)، دڵخۆشی كردم.
رۆمەناوسكی راشیگەیاند، باوەڕمان وایە عێراق ببێتە دەوڵەتێكی دیموكراتی بەهێز لە ناوچەكەدا‌.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.