Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:19

تەلەسکۆبی جەیمس وێب یەکەم وێنەی تەواو رەنگاورەنگی گەردونی بڵاوکردەوە

کوردستان TV
100%


جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و خاتوو کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا یەکەم وێنەیان ئاشکرا کرد کە تلیسکۆپی جەیمس وێبی سەر ئاژانسی بۆشاییگەریی ئەمریکا "ناسا" بۆ گەلە ئەستێرەیەک گردووەیەتی نزیکترینە لەوەی پێی دەگوترێت "بەرەبەیانی گەردوون" و سەرپەرشتیارانی ئاژانسەکە بە مێژوویی وەسفیان کرد.
سەرۆکی ئەمریکا گوتی، "ئەمڕۆ رۆژێکی میژووییە، من سەرم سوڕماوە، بەر لە زیاتر لە شەش مانگ مووشەکێک گەورەترین تلیسکۆپی هەڵگرت کە مرۆڤ دروستیکردووە بۆ نزیکەی یەک ملیۆن میل لە بۆشاییگەریی و، تلیسکۆپەکە قەڵەغانێکی هەیە بە قەبارەی یاریگایەکی تێنس و هەزاران پارچەی بچووک کە هەندێکیان بە قەبارەی دەنگ لمێکن".
جێی باسە، تلیسکۆپی جەیمس وێب یەکەم وێنەی قووڵی رەنگاوڕەنگی گەردوونی بڵاوکردەوە، لەو بارەیەوە بێڵ نێڵسۆن، سەرۆکی ئاژانسی بۆشاییگەریی "ناسا" رایگەیاند، لانیکەم یەکێک لە گرتە رووناکییە کزەکان کە لە پشتەوەی وێنەکە دەردەکەوێت دەگەڕێتەوە بۆ 13 ملیار ساڵ پێش ئێستا، ئەمەش بڵێسەی ئەو بیردۆزەیە کە گەردوون بەر لە 13.8 ملیار دەستیکرد بە بەرفراوان بوون، ئەمەش ئەو ساتەیە کە لێی دەڕوانینە دروستبوونی سەرەتای گەردوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.