Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:33

ئێران فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ رووسیا دەنێرێت

بەمەبەستی بەكارهێنانی لە جەنگی ئۆكراینا و مەشق و راهێنانیش بە سەربازانی رووسیا دەكات
کوردستان TV
100%

جەیك سولیڤان ، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا، رایگەیاند كە زانیاری هەواڵگرییان لەبەردەستە كە بەمزووانە ئێران فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ رووسیا دەنێرێت بەمەبەستی بەكارهێنانی لە جەنگی ئۆكراینا و مەشق و راهێنانیش بە سەربازانی رووسیا دەكات لەسەر ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانانە كە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی چەكهەڵگریشیان لە نێودایە.
سولیڤان لەمیانی كۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەدا لە كۆشكی سپی هەڵسەنگاندنی بۆ سەردانەكەی سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد كە بڕیارە سبەی دەست پێبكات.
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە ئێران هەنگاوی دیاریكراو بنێت لەسەر پرسی رێككەوتنی ناوەكی و گوتی: "بۆ ئەم رێككەوتنە هیچ خشتەیەكی كاتیمان دانەناوە. لەسەر مێزی گفتوگۆ رێككەوتنێك هەیە. ئێمە و هاوپەیمانانی ئەورووپی پشتیوانی لەمە دەكەین، ئێران پێویستە لەمبارەیەوە هەنگاو بنێت".
جەیك سولیڤان رایگەیاند كە رووسیا لە جەنگی ئۆكراینادا ئەوەی ویستوویەتی بەدەستی نەهێناوە و گوتیشی: "زانیاری هەواڵگریمان لەبەردەستە كە بەمزووانە ئێران فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ رووسیا دەنێرێت بەمەبەستی بەكارهێنانی لە جەنگی ئۆكراینا و مەشق و راهێنانیش بە سەربازانی رووسیا دەكات لەسەر ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانانە كە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی چەكهەڵگریشیان لە نێودایە. زانیارییەكان ئەوە دەردەخەن كە ئەم پێواژووە ئەم مانگە دەست پێدەكات
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.