له‌چاپكراوه‌ی نوێی چاپپه‌مه‌نی مانگ ،كتێبی " به‌ره‌و ڕێنووسی پێوه‌ری كوردی" له نووسینی نووسه‌ر " بێهرووز چه‌مه‌ن‌ئارا" بڵاوكراییه‌وه .
زمانی كوردی یه‌كێك له هه‌ره گه‌وره‌ترین و له هه‌مان كاتدا له پڕ كێشه‌ترین زمانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه. ئه‌م زمانه له لایه‌كه‌وه به هۆی لێكپچڕاوی و بزربوونی حه‌ڵقه په‌یوه‌ندییه مێژوویییه‌كانی له‌گه‌ڵ زمانه‌كانی چاخی ناوه‌ڕاست و له لایه‌كی دیكه‌وه له‌به‌ر پان‌وبه‌رینیی جوگرافیا و ڕه‌نگاوڕه‌نگیی زاری، هه‌ڵگری پرسیار، كێشه، بیر و بڕوای ڕه‌نگاوڕه‌نگی زۆره.
به‌پێچه‌وانه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ڕێنووس به دیارده‌یه‌كی نه‌گۆڕ و ڕاوه‌ستاو ده‌زانن، مێژووی ڕێنووسی كوردی پیشانده‌ری هه‌وراز و نشێوی زۆر و گۆڕانكاریگه‌لی به‌رده‌وامه، بۆیه پێویستی به خاوه‌ندارییه‌تی و چاودێریی به‌رده‌وامه. پێواژۆی گۆڕانی نووسینه‌وه‌ی نه‌ریتیی سه‌ره‌تایی (حوجره‌خانه‌یی) به‌ره‌و ڕێنووسی نوێ، به شێوه‌ی ئاشكرا له ژێر كاریگه‌ریی گه‌وره‌خانه‌دان و گه‌وره‌ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كورد، به‌تایبه‌ت له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا بووه.
ئا- كامران
كتێبی " به‌ره‌و ڕێنووسی پێوه‌ری كوردی" بڵاوكرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.