یانه‌ی یوڤێنتوس ڕایگه‌یاند به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ پۆل پۆگبای فه‌ڕه‌نسی واژووكردووه، پۆگبا له یانه‌ی مانچسته‌ریونایتده‌وه له پرۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی ئازاد گه‌ڕایه‌وه ڕیزی یوڤێ، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له كۆتایی مانگی ڕابردوو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ مان یونایتد ته‌واو بوو و سه‌رجه‌م ئۆفه‌ره‌كانی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه.
كارگێڕی یوڤێنتوس هیچ زانیاریه‌كی له‌باره‌ی بڕو ماوه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه ئاشكرانه‌كرد، به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباس ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه سێ ساڵه‌و ده‌كرێت بۆ ساڵێكی دیكه درێژبكرێته‌وه، مووچه‌ی ساڵانه‌شی هه‌شت ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت و درێسی ژماره ده له پێكهاته‌ی یانه‌كه ده‌پۆشێت، یانه‌ی یوڤێنتوس له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه پۆگبا شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌ك یاریزانێكی تازه‌پێگه‌یشتوو یانه‌كه‌یانی جێهێشت و ئێستاش وه‌كو پیاوێك و پاڵه‌وانێك ده‌گه‌ڕێته‌وه ڕیزه‌كانی تیپی پێشووی خۆی.
پۆگبای ته‌مه‌ن بیست و نۆ ساڵ له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروهه‌ژده له یانه‌ی یوڤێنتوسه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد كردبوو، به‌م دواییه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌نگوباس بڵاویانكرده‌وه كه هه‌ردوو یانه‌ی ڕیال مه‌درید و پاریس سانجێرمان گرنگیان به تواناكانی پۆگبا ده‌دا، به‌ڵام یاریزانه‌كه بڕیاریدا جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه ڕیزی خانمه پیره‌كه.
یانه‌ی یوڤێنتوس به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ پۆل پۆگبای فه‌ڕه‌نسی واژووكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.