دوای ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوو یانه‌ی یوڤێنتوس به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌نخێل دی ماریای ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی پێشووی پاریس سانجێرمان واژووكرد، یانه ئیتاڵیه‌كه له ڕێوڕه‌سمێكدا، دی ماری پێشكه‌شی میدیاكان كرد.
گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵ یوڤێ بۆ یه‌ك وه‌رزه‌و درێسی ژماره بیست‌ودوو له یانه‌كه ده‌پۆشێت، مووچه‌ی ساڵێكیشی له ڕیزی تیپه نوێیه‌كه‌ی حه‌وت ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت، له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی پێشكه‌شكردنی به میدیاكان، دی ماریا خۆشحاڵی خۆی به په‌یوه‌ندیكردنی به ڕیزی یوڤێنتوس ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه یوڤێ به‌ناوبانگترین و كاریگه‌رترین یانه‌ی ئیتاڵیایه‌و ته‌واوی پێوه‌ره‌كان له‌م یانه‌یه به‌دی ده‌كرێت تا ببێته پاڵه‌وان.
ئه‌ستێره ئه‌رژه‌نتینیه‌كه گوتیشی، من ده‌زانم یوڤێنتوس خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزه بۆیه منیش ده‌مه‌وێت به‌شێك بم له پێكهاته‌ی ئه‌م یانه گه‌وره‌یه كه چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی گرنگی به‌ده‌ستهێناوه‌و بۆ وه‌رزی داهاتوو هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بیگه‌یه‌نێنه به‌رزترین ئاست، دی ماریای ته‌مه‌ن سیی و چوار ساڵ له كۆتایی مانگی پێشوو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ته‌واوبوو و له ڕۆژانی ڕابردووش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بیانكۆنێری ڕێككه‌وت و له پرۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی ئازاد په‌یوه‌ندی به ڕیزی خانمه پیره‌كه كرد، ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره له وه‌رزی ڕابردووی خولی فه‌ڕه‌نسا به‌شداری له بیستوپێنج یاری له ڕیزی پی ئێس جی كرد‌و پێنج گۆڵی بۆ یانه‌كه تۆماركرد‌و هه‌شت گۆڵیشی بۆ هاوكارانی دروست كرد .
دی ماریا: یوڤێنتوس خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزه بۆیه منیش ده‌مه‌وێت به‌شێك بم له پێكهاته‌یه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.