به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌نگوباس، ڕافینهای به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی هێڵی هێرشبه‌ری یانه‌ی لیدز یونایتد له په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی بارسێلۆنا نزیك بۆته‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه یانه‌ی چێڵسی ڕكابه‌ری بارسا ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه، به‌ڵام پێده‌چێت ڕافینها ئاره‌زووی یاریكردنی له ڕیزی بلاوگڕانا هه‌بێت و بڕیاری په‌یوه‌ندیكردنی به ڕیزی یانه كاتالۆنیه‌كه دابێت.
له‌مباره‌وه فابریزیۆ ڕۆمانۆ شاره‌زا له بواری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و ڕاهێنه‌ران له ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند كه بارسێلۆنا ئۆفه‌رێكی به بڕی حه‌فتاودوو ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی ڕافینها ئاماده‌كردووه‌و به‌نیازه به‌م نزیكانه‌و به‌فه‌رمی پێشكه‌شی لیدز یونایتدی بكات، ڕۆمانۆ ئاشكراشیكرد كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یانه ئینگلیزیه‌كه به‌م ئۆفه‌ره‌ی بارسێلۆنا ڕازی بێت و ڕێگه به ڕۆیشتنی ڕافینها بۆ ڕیزی بارسا بدات.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له ڕۆژانی ڕابردوو لیدز یونایتد ناوی ڕافینهای ته‌مه‌ن بیستوپێنج ساڵی له لیستی یاریزانانی تیپه‌كه‌ی بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی داهاتوو ده‌رهێناو به‌شداری له كه‌مپی ئاماده‌كاری یانه‌كه له وڵاتی ئوستڕالیا ناكات .
ڕافینهای به‌ڕازیڵی له په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی بارسێلۆنا نزیك بۆته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.