Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:18

ڕووسیا تانكێكی سەربازیی ناسراو بە دڕندە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا بەكاردەهێنێت

لەم دواییانەدا لە كاتی شەڕە سەختەكانی شەڕی ئۆكرانیادا بینراوە
کوردستان TV
100%

ڕاپۆرتێكی هەواڵی تیشكی خستۆتە سەر تواناكانی تانكێكی سەربازیی ڕووسی كە لەم دواییانەدا لە كاتی شەڕە سەختەكانی شەڕی ئۆكرانیادا بینراوە.
سایتی (19fortyfive) ئاماژەی بەوە كردووە، بەڵگە هەیە كە سوپای ڕووسیا لە ئێستادا تانكی "BMPT Terminor" لە ناوچەی دۆنباس لە ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا بەكاردەهێنێت.
ئەم تانكە سەربازییە ڕووسییە بە چەند ناوێك بانگ دەكرێت، لەوانە "قڕكەر" و "دڕندە".
بەگوێرەی ماڵپەڕی (janes) كە شیكاری بۆ وێنە و گرتە ڤیدیۆییەكانی میدیای دەوڵەتی ڕووسیا دەكات، لە مانگی ئایاری ڕابردووەوە میكانیزمی "دڕندە" لە شەڕەكانی ناوچەی دۆنباس دەستی بە دەركەوتن كردووە.
كاری ئەم میكانیزمە لەسەر بنەمای پشتگیریكردنی تانكەكانە نەك وەك تانكی جەنگی سەرەكی خزمەت بكات و بیرۆكەی سەرەكی بوونی بریتییە لە بەدواداچوونی پیادە بە تەقەی خێرا و بەرفراوان بۆ لێدانی ئەو سەربازانەی كە هەوڵی هەڵدانی مووشەكی دژە تانك دەدەن.
بەپێی ماڵپەڕی (19fortyfive) ئەم میكانیزمە، لە ڕێگەی هێزی ئاگرینەكەیەوە، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی "سەری دوژمن لە خوارەوە بمێنێتەوە"، لە كاتێكدا تانكەكان هەوڵەكانیان تەرخان دەكەن بۆ مانۆڕكردن بە مەبەستی چوونە ناو بەرگرییەكانی دوژمن.


 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.