Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 21:17

شارەزایەكی كەشناسی: گەرمایەكی شێدار و بێزاركەر ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات

کوردستان TV
100%


شارەزایەكی كەشناسی لە هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، بۆ ماوەی زیاتر لە یەك هەفتە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و گەرمایەكی شێدار و بێزاركەر روو لەناوچەكە دەكات
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: بەهۆی چالاكبوونی زیاتری نزمەپاڵەپەستۆی گەرمی وەرزی هیندی لەمڕۆ سێشەممەوە قۆناغ بە قۆناغ پلەكانی گەرما بەڕێژەی 2 بۆ 3 پلە بەرزدەبنەوە.
 ده‌شڵێت، بۆ ماوەی 8 رۆژ كاریگەرییەكانی گەرما چالاكتر دەبێت و گەرمایەكی بێزاركەر و شێدار لەناوچەكەدا دروست دەبێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستانیش بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت: 
هه‌ولێر 43 پله‌، دهۆك 42 پله‌ ، سلێمانی 42 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 45 پله‌ ، كه‌ركوك 45 پله‌، ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان 47 پله‌، ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌رین 43 پله‌، ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران 42 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.