Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 21:22

دوای سەردانەكەی بایدن بۆ سعوودیە .. ئەمریكا دەستبەرداری زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دا دەبێت ؟

کوردستان TV
100%

جۆ بایدن لە یەكەم سەردانیدا بۆ شانشینی سعوودیە وەك سەرۆك كۆماری ئەمریكا رۆژی هەینی دەگاتە سعودیە، بەو هیوایەی ڕیاز ڕازی بكات بە زیادكردنی بەرهەمی نەوتی خۆی لە هەوڵێكدا بۆ سنوورداركردنی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و كەمكردنەوەی هەڵاوسان.
بایدن پێش هەڵبژاردنی داوای كردبوو كە دوای كوژرانی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی سعوودی لە ساڵی 2018دا وەك وڵاتێكی "پەریا" مامەڵە لەگەڵ سعودیە بكات، لەگەڵ گەیشتنی بە كۆشكی سپی بەڵێنیدا پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەم هاوبەشە ستراتیژییەی ئەمریكا بكاتەوە.
بەڵام دواتر ڕووسیا هێرشی خۆی بۆ سەر ئۆكرانیا دەستپێكرد و نرخی نەوت بۆ ئاستێك بەرزبووەوە كە لە دوای قەیرانی دارایی ساڵی 2008ەوە نەگەیشتبوو، كاتێك ئاستێكی پێوانەیی مێژوویی تۆماركرد.
دۆخەكە وایكرد سەرۆكی ئەمریكا تۆنەكەی دابەزێنێت و نیگەرانییەكانی مافی مرۆڤ بخاتە لایەكەوە.
لەوبارەیەوە كرایگ ئێرلام، شرۆڤەكار لە ئۆفیسی OANDA، دەڵێت: بایدن هەوڵدەدات گرژی لە بازاڕەكاندا كەم بكاتەوە و پاڵ بە نرخەكانەوە بنێت بۆ دابەزین.
هەروەها ئەو شرۆڤەكارە ئاماژەی بەوە كردووە كە "بەسەرچوونی ڕێككەوتنی ئۆپێك پڵەس لە مانگی ئەیلولدا دەرفەتێك دەڕەخسێنێت بۆ سەرۆكی ئەمریكا.
هەروەها وەلید كۆدمانی دەڵێت: ئەمریكا بە ئەگەرێكی زۆرەوە دەستبەرداری زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەبێت، ئەگەر دوای سەردانەكەی سەرۆك بایدن گەرەنتی لە سعودیە وەربگرێت.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.