محەممەد ڕەزا پوور ئیبراهیمی، سەرۆكی لێژنەی ئابووریی ئەنجومەنی شورای ئێران ئەمڕۆ سێشەممە دووپاتی كردەوە كە هەفتەی داهاتوو ڤلادیمیر پوتین ، سەرۆكی ڕووسیا سەردانی تاران دەكات.
پوور ئیبراهیمی، كە لەگەڵ پارێزگاری بانكی ناوەندیی ئێران سەردانی مۆسكۆی كردووە، لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، هەفتەی داهاتوو سەرۆك كۆماری ڕووسیا سەردانی تاران دەكات.
جەختیشی كردەوە كە "ڕووسیا جددییە لە فراوانكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكانی لەگەڵ ئێران، پلاندانان بۆ ئەم ئامانجەش لە سەرووی كارنامەی پوتین دەبێت لە كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سەركردەكانی ئێراندا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئابڵۆقەی ئەمەریكا و ئەورووپا بۆ سەر رووسیا، بەرژەوەندیی رووسیای بە مامەڵە ئابووری و بازرگانییەكانی لەگەڵ ئێران چڕتر كردۆتەوە".
هەفتەی داهاتوو سەرۆكی رووسیا سەردانی ئێران دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.