لەسنووری قەزای کفری کارمەندێکی پۆلیسی گەرمیان بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا.
مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه: نیوەڕۆی ئەمڕۆ کامەندێکی بنکەی پۆلیسی دوازدە ئێمام لەکفری، بەناوی(چیا عوسمان محمد ) لەدایکبووی 1981 لەکاتی پشووی فەرمیدا لەماڵەکەی خۆی لەگەڕەکی شۆڕش، بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا.
بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەکاتی پاککردنەوەی دەمانچەکەی فیشەکی لەدەست دەرچوە و بەرسەری کەوتوە پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە
گه‌رمیان.. کارمەندێکی پۆلیس بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لە دەستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.