وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێنمایى پێشکەشکردن و وەرگرتن بۆ پرۆگرامەکانى ئەنجوومەنى باڵاى کوردستان بۆ پسپۆڕایەتییەکانى پزیشکى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) دەر دەکات و لە وێبسایتى وەزارەت (gov.krd/mohe) بڵاوى دەکاتەوە.
ڕێنماییەکە کە ژمارە یەکى ساڵى ٢٠٢٢ى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییە، لە ڕێکەوتى (٦/٧/٢٠٢٢) بە ژمارە (11501) بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوە، پاڵپشتە بە بڕگەى دوەم لە مادەى (٣٥)ى یاساى ژمارە (١٠) ساڵى (٢٠٠٨)ى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و لەسەر پێشنیازى ئەنجوومەنى کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان بڕیارى دەرکرنى دراوە.
ئامانج لە دەرکردنى ڕێنماییەکە ڕێکخستنى مەرج و ڕێکارەکانى پێشکەشکردن و شێوازى پێشبڕکێ و بەدیهێنانى هەلى یەکسان و دادپەروەر و شەفافە لە پرۆسەى پێشکەشکردن و وەرگرتن لە ئەنجوومەنى باڵاى کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان و بەرزکردنەوەى ئاستى خوێندنى بۆردى پزیشکى و ڕەچاوکردنى هاوسەنگى نێوان چەندایەتى و چۆنایەتى خوێندن و ڕاهێنان.
هەروەها ئامانجێکى دیکە لە دەرکردنى ئەم ڕێنماییە دروستکردنى هەلى درێژەدانە بە خوێندنى بۆردى پزیشکى بۆ پێشکەشکاران و پێگەیاندنى پزیشکى پسپۆڕ بۆ دامودەزگاکانى کەرتى تەندروستى لە هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەکە.
بۆ بینینى دەقى ڕێنماییەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.