یانەی ئارسناڵ بەنیازە لە مێركاتۆی هاوینەی ئێستادا گرێبەست لەگەڵ نگۆلۆ كانتێی فەڕەنسی و ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی چێڵسی واژووبكات، لەمبارەوە ڕۆژنامەی سەنی بریتانی بڵاویكردەوە كە بەرپرسانی گانارز بەنیازن بەم نزیكانە گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی بلوزو بریكاری كارەكانی كانتێ بكەن بۆ تاوتوێكردنی پرسی گواستنەوەی یاریزانەكە بۆ ڕیزی تیپی تۆپچیەكان.
ئەویش لەسەر ڕاسپاردەی میكێل ئارتیتای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەكە كە هەوڵدەدات پێكهاتەی تیپەكەی بۆ ململانێكانی وەرزی داهاتوو بەهێز بكات تا جارێكی دیكە بیگەڕێنێتەوە سەر سەكۆی نازناوەكان، بۆ ئەم مەبەستەش چاوی بڕیوەتە تواناكانی كانتێی تەمەن سیی و یەك ساڵ كە وەرزی ڕابردوو چلودوو یاری بە درێسی چێڵسی لەسەرجەم پێشبڕكێكان ئەنجامداو لە بەشێكی زۆری یاریەكانیش لە پێكاتەی یەدەگ بوو، ئەویش بەهۆی دووبارە بوونەوەی پێكانی ئەژنۆی، لەگەڵ ئەوەش یەكێك بوو لە كۆڵەگە سەرەكیەكانی هێڵی ناوەڕاستی یانە لەندەنیەكە، لە ڕۆژانی ڕابردوو چێڵسی ڕایگەیاند كە هەریەك لە نگۆلۆ كانتێ و ڕۆبن لۆفتۆس چیك بەشداری لە كەمپی ئامادەكاری تیپەكەیان لە شاری لۆس ئەنجلۆسی ئەمەریكا ناكەن .
ئارسناڵ بەنیازە لە مێركاتۆی هاوینەی ئێستادا گرێبەست لەگەڵ نگۆلۆ كانتێی فەڕەنسی واژووبكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.