Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 21:22

واین ڕۆنی دەبێتە ڕاهێنەری یانەی دی سیی یونایتدی ئەمەریكی

کوردستان TV
100%

واین ڕۆنی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەراو یانەی مانچستەریونایتد دەبێتە ڕاهێنەری یانەی دی سیی یونایتدی ئەمەریكی كە پێشتر لە ڕیزی ئەم یانەیە یاری كردووە، ڕۆنی گەیشتە واشنتۆن و پۆستە نوێیەكەی وەردەگرێت.
 ئەویش دوای ئەوەی بۆ ماوەی یەك ساڵ و نیو ڕاهێنەری یانەی دێربی كاونتی ئینگلیزی بوو و مانگی پێشوو بەهۆی دابەزینی یانەكە بۆ خولی پلە سێی ئینگلتەرا دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە، ڕۆنی لەم ئەركە نوێیەیدا، شوێنی ڕاهێنەری ئەرژەنتینی هێرنان لۆسادا دەگرێتەوە كە مانگی نیسانی ڕابردوو بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی یانەكە لە پۆستەكەی دوورخرایەوە، ئێستاش یانەی دی سیی یونایتد لە دوایین خانەی ڕیزبەندی گڕوپی ڕۆژهەڵاتی خولی ئەمەریكا دایە، واش چاوەڕوان دەكرێت دی سیی یونایتد لە یەكەم یاری بەسەرپەرشتی ڕۆنی ڕووبەڕووی یانەی شیكاگۆ فایەر ببێتەوە.
 ڕۆنی تەمەن سیی و شەش ساڵ لە ساڵانی دووهەزاروهەژدەو دووهەزارونۆزدە بۆ ماوەی دوو وەرز لە ڕیزی دی سیی یونایتد یاری كردووەو لە كۆی چلوهەشت یاری بە درێسی یانەكە بیستوسێ‌ گۆڵی لە ڕیزەكانی تۆماركردووە .
 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.