Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 19:26

هەولێر.. 4500 تۆن پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی هەڵگیرایەوە

کوردستان TV
100%


بە گوتەی ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی سەر به سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، تەنیا لە چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، 4500 تۆن پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی هەڵگیڕاوەتەوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنی تایبەت بە چارەسەرکردنی پاشماوەکان.
ئەمەش لەکاتێکدایە بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر، وەک ئامادەسازی بۆ ڕۆژانی جەژن، 35 شوێنی تایبەت کرد بە فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی، لەگەڵ دانانی حاویەی تایبەت بۆ فڕێدانی پاشماوە، بەڵام بەشێک لە هاووڵاتییان پابەند نەبوون و لە هەموو کوچە و کۆڵانێکدا پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی فڕێدران، لە ئاکامدا 4500 تۆن پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی هەڵگیرایەوە و دواتر بۆ شوێنی تایبەت گواسترایەوە و چارەسەر کرا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.