دوای ئه‌وه‌ی په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر فڕێدانی پاشماوه‌ی ئاژه‌ڵی قوربانی له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كانی سۆران بڵاو كرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌ڵمه‌تێكی پاككردنه‌وه ئه‌نجامدرا و سه‌رجه‌م شوێنه‌كان خاوێنكرانه‌وه.
كه‌لسووم شوان په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌نجامدانی ڕاپۆرتێكمان له‌سه‌ر فڕێدانی پاشماوه‌ی قوربانی له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كانی سۆران بڵاو كرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م تیمه‌كانی شاره‌وانی و لیژنه‌ی ئابووری به سه‌رپه‌رشتی قائیمقامی سۆران هه‌ڵمه‌تێكی پاككردنه‌وه‌یان ئه‌نجام دا و سه‌رجه‌م شوێنه‌كانیان خاوێن كرده‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: تیمه‌كانی شاره‌وانی له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا توانیان زیاتر له 30 قه‌لاب له پاشماوه‌ی ئاژه‌ڵی قوربانی له‌و شوێنانه كۆ بكه‌نه‌وه كه هاووڵاتییانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران له ماوه‌ی 3 ڕۆژی جه‌ژندا فڕێیان دابوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تیمه‌كان دوای كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان، له شوێنێكی تایبه‌ت ژێر خاكیان كردن و له‌ناویان بردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.