به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه له سبه‌ی چوارشه‌م تا ڕۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو پله‌كانی گه‌رما له سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌رز ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: بەهۆى کاریگەرى درێژبوونەوەى نزمەپاڵەپەستۆى وەرزى گەرمى ساڵانە و هاتنى شەپۆڵى گەرما بۆ سەر ناوچەکەمان پێشبینى دەکرێت لە بەیانى چوارشه‌م ڕێكه‌وتی 13/7/2022 بەدواوە تاکو 17/7/2022 ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ بێت و خێرایى با لەسەرەخۆ بۆ مامناوەند دەبێت.
ڕاشیگه‌یاند: له ماوه‌ی ئه‌م 5 ڕۆژه‌دا پلەکانى گەرما بە چەند پلەیەک ڕوو لە بەرزبوونەوە دەبێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پله‌كانی گه‌رمای سەنتەری پارێزگاکانى هەرێمی به‌مشێوه‌یه خسته‌ڕوو، هەولێر لەنێوان 45-47 پلە دەبێت، سلێمانى 42-45، دهۆک 42-44، کەرکووک 46-48، هەڵەبجە 44-46 پلە.
هه‌روه‌ها ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گەرمیان 46-48 پلە دەبێت، ئیدارەى ڕاپەڕین 42-45، قەزاى سۆران 44-46 پلە دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.