سبه‌ی چوارشه‌م گه‌شته‌كه‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ست پێ ده‌كات كه بڕیاره تا ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو درێژه بكێشێت و تێیدا سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێك ده‌كات و له‌گه‌ڵ زۆرێك له سه‌رۆكی وڵاتانی ناوچه‌كه كۆ ده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: سبه‌ی چوارشه‌م گه‌شته‌كه‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ست پێ ده‌كات و تێیدا سه‌ردانی ئیسڕائیل و سعوودییه ده‌كات.
ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا له سه‌ردانه‌كه‌دا یاوه‌ری جۆ بایدن ده‌بن.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه جۆ بایدن له‌و سه‌ردانه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودییه و عێراق و ئوردن و میسڕ و ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستین و چه‌ند وڵاتێكی تری كه‌نداو كۆ ده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی پلانی گه‌شته‌كه، سه‌ره‌تا جۆ بایدن سه‌ردانی ئیسڕائیل ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و به‌شێك له به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆ ده‌بێته‌وه.
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیسڕائیل، جۆ بایدن و شانده‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌چنه سعوودییه و له‌وێ به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وڵاتانی كه‌نداو ده‌كه‌ن به به‌شداریی سه‌رۆكی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودییه و عێراق و میسڕ و ئوردن و چه‌ند وڵاتێكی تریش.
پێشبینی ده‌كرێ گفتوگۆی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێكردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و گه‌شانه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێمی و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان وڵاتان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.