ئه‌مڕۆ سێشه‌م كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵی خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌كه‌وێته نێو ڕووباری زرارا له ده‌ڤه‌ری مێرگه‌سۆر و ده‌خنكێت.
به‌یار مه‌حیه‌دین گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانی سۆران بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ئەمرۆ سێشەم و له چوارەم رۆژى جەژنى قوربانى پيرۆز له کاتژمێر 6:25 سه‌رله‌ئێوارە ئاگادارى هۆبەی بزوێنی بەرێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی سۆران کرایەوە بە بوونی ڕووداوێکی خنكان له رووبار‌ى زرارا له سنوورى قەزاى مێرگەسۆر.
ڕاشیگه‌یاند: خنکاوەکە منداڵێکی کچە بەناوی (بارین ڕه‌مه‌زان ئیسماعيل) و تەمەنی 13 ساڵانه و دانیشتووی شارى هەولێرە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كچه خنكاوه‌كه له‌گه‌ڵ کەسوکاره‌كه‌ی بۆ گەشت و سەیران سەردانی ڕووباری زرارای کردووە و دەچێتە نێو رووباره‌كه و دەخنكێت.
گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، پێش ئەوەى تيمەكانى مەلەوانى مێرگەسۆر بگەنه شوێنی ڕووداوه‌كه، ته‌رمی كچه‌كه لەلایەن هاووڵاتيیانى نزيك له ڕووداوه ده‌رهێنراوه و ڕەوانەى نەخۆشخانەى مێرگەسۆر کراوه.
جێی باسه لە ڕۆژى يەكەمى جەژنى قوربانیشدا هاووڵاتيیەكى بەڕەگەز هيندى لە كاتى مەلەوانیكردندا له ڕووبارى ڕێزان له سنوورى قەزاى مێرگه‌سۆر خنكا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.