سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ سێشه‌م زانیاری نوێی له‌سه‌ر كوشتنی سه‌ركرده و كه‌سی یه‌كه‌می ڕێكخراوی داعش له سووریا ئاشكرا كرد و جه‌ختی كرده‌وه كه كوشتنی ئه‌م سه‌ركرده‌یه چالاكییه‌كانی داعش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو سنووردار ده‌كات.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) ئه‌مڕۆ سێشه‌م كوشتنی ماهیر ئه‌لعه‌قال سه‌ركرده و كه‌سی یه‌كه‌می ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی له سووریا ڕاگه‌یاند له ڕێگه‌ی به ئامانجكردنی ماتۆڕسكیلێك به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له نزیك شاره‌دێی جه‌نده‌رس له سنووری عه‌فرین له سووریا، له ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه هه‌روه‌ها جێگره‌كه‌شی به سه‌ختی بریندار كرا.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه ڕایگه‌یاند: ئه‌مرۆ سوپا و هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتووبوون له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی ئاسمانی دژی ماهیر ئه‌لعه‌قال یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش.
ڕاشیگه‌یاند: كوشتنی ئه‌لعه‌قال به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو تواناكانی داعش له پلان و جێبه‌جێكردنی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كان سنووردار ده‌كات.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كوشتنی ئه‌لعه‌قال په‌یامێكی به‌هێزه بۆ هه‌موو ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه له نیشتمان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.