نووسینگهی پارێزگاری ههولێر ئهمڕۆ سێشهم سهركهوتنی سهرجهم پلانهكانی جهژنی قوربانی له شارهكه ڕاگهیاند و ئاشكرای كرد كه تهنیا له ڕۆژانی جهژن زیاتر له 158 ههزار كهس بۆ گهشتوگوزار هاتوونهته ههولێر.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر ئهمڕۆ سێشهم ڕاگەینراوێكی بڵاو كردهوه كه تێیدا هاتووه: بەپێی ئەو ئامادەکاری و پلانانەی بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان بە سەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر لەلایەن لێژنەی ئەمنی پارێزگا ئامادەکرابوو، بە مەبەستی پاراستنی ئارامی و ئاسایش شار و سەروماڵ و سەلامەتی گیانی هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای ههولێر، پلانەکە وەکو خۆی و بەسەرکەوتووی و بەبێ گیروگرفت جێبەجێ کرا.
ڕاشیگهیاند: ئاماری گشتیی ڕووداوەکان لە ڕۆژانی جەژن لە سنووری پارێزگای هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:-
یەکەم/ پۆلیس:-
سەبارەت بە پلانی ئەمنی و ئامادەباشی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، بە بەشداری سەرجەم هێزەکان لە هەموو بەش و هۆبەکانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو لە ڕۆژانی جەژن، وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بەسەرکەوتووی جێبەجێکران، ئاماری تاوانەکانیش بەمشێوەیەی بوو، (41) تاوان تۆمارکراوە، (36) تاوان ئاشکرا کراوە، (5) تاوانیش لەژێر لێکۆڵینەوە دایە.
دووەم/ هاتووچۆ:-
سەبارەت بەپلانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژن، وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بەسەرکەوتووی جێبەجێکران، بەڵام بەداخەوە بەهۆی پابەندنەبوونی شوفێران بە ڕێنمایی و یاساکانی هاتووچۆ و لێخوڕینی خێرا، (14) ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویان دا و لە ئەنجامیاندا (6) کەس برینداربوون و (3) کەسیش گیانیان لەدەست دا.
سێیەم/ بەرگریی شارستانی:-
تەواوی بنکەکانی بەڕێوبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژن لە ئەرکدا بوون، لەو ماویەشدا (7) حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە هەبووە، سەرجەم حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەکانیش لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵکراون و خۆشبەختانە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیان لێ نەکەوتۆتەوە.
چوارەم/ گەشتوگوزار:-
سەبارەت بەپلانی گەشتوگوزار بۆ ڕۆژانی جەژن، وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بە سەرکەوتوویی جێبەجێکران، وەک دانانی لیژنەی تایبەت بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری پێویست بۆ گەشتیاران لە بازگەکان و دابەشکردنی ژمارەی تەلەفۆنی لیژنەکان بەسەر گرووپە گەشتیارییەکان و گەشتیاران بۆ ئەوەی ھاوکار بن بۆ چارەسەرکردنی هەر ڕووداوێك یان گیروگرفتێك.
هەروەها پێکھێنانی لێژنەی تایبەت بۆ بەدواداچوون لە ڕەوشی گەشتیاران لە بنکە گەشتیارییەکان بە مەبەستی دڵنیابوون لە پێشکەشکردنی خزمتگوزاری تەواو بە گەشتیاران، ئەمە جگە لە ئاگادارکردنەوەی سەرجەم ڕێستوڕانتەکان و پێدانی ڕێنمایی لە کردنەوەی ریستۆرانتەکانیان بۆ پیشوازیکردن لە گەشتیاران لە رۆژانی جەژن و چاودێریکردنی نرخ لە بنکە گەشتیارییەکان.
ژمارەی ئەو گەشیارانەشی تەنها لە ڕۆژانی پشووی جەژن سەردانی هەولێر پایتەختیان کردووە بریتی بوو لە ( 158،883) سەد و پەنجا و هەشت هەزار و هەشت سەد و هەشتاو سێ گەشتیار.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر ڕاشیگهیاند: ویڕای دەستخۆشیمان لە هێزە ئەمنییەکان و ئاسایشی بازگەکان و تیمەکانی تەندروستی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و سەرجەم قائیمقامییەت و ناحییەکان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە ڕۆژان جەژن، جارێکی تر هاووڵاتییانی هەولێر دڵنییا دەکەینەوە، وەک هەمیشە لە خزمەتی ئێوەدا دەبین و بە هەموو توانایەکمانەوە بە پشتبەستن بە توانا و چاوکراوەییی هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆ، شەو ڕۆژ دەخەینە سەریەک بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش شار و سەروماڵ و سەلامەتی گیانی هاووڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.