Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:32

ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون نزیكبووەتەوە لە 10 هەزار

کوردستان TV
100%

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند كە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون بەردەوامە و ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە لەسەرتاسەری جیهاندا نزیكبووەتەوە لە 10١٠ هەزار كەس.
تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس، بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە ناوەندە رێكخراوەكە لە جنێڤ هەڵسەنگاندنی بۆ دوا دۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون كرد.
گێبرێیسس لەبارەی ئەگەری راگەیاندنی باری لەناكاو بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گوتی: "كۆمیتەی دۆخی لەناكاو هەفتەی داهاتوو بەمەبەستی تاوتوێكردن لەسەر پرسی بڵاوبوونەوەی حاڵەتەكانی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون و رێژەی كاریگەری رێگاكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكە كۆدەبێتەوە. لەبارەی چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایە پێشنیاز بە وڵاتان دەدرێت".
بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی دروستكردنی ڤاكسینی ئاوڵەی مەیموون و دابەشكردنی ڤاكسینەكەوە رایگەیاند كە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لەگەڵ وڵاتانی پەیوەندیدار لە دانوستاندایە و گوتی: "ئێمە وەك رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی وردتر لەبارەی ڤایرۆسەكە، لەگەڵ چەند وڵاتێكی جیاواز و شارەزایان لە گفتوگۆداین".
رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە 7ی تەمووز رایگەیاندبوو كە تا ئێستا سێ كەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.