Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 19:25

ئیسرائیل فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و سیستەمی بەرگری دەفرۆشێتە وڵاتێكی عەرەبی

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە ناوەندە سەربازییەكانی ئیسرائیل ئاشكرایان كردووە، ، كە ئیسرائیل لەسەر فرۆشتنی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی و سیستەمی ڕاگرتنی مووشەكی لەگەڵ بەحرەین ڕێككەوتووە، هەروەها ئەفسەرانی هەواڵگری بەحرەین لەلایەن هاوتا ئیسرائیلییەكانیانەوە ڕاهێنانیان پێكراوە بۆ بەكارهێنانیان.
هەروەها باڵیۆزی بەحرەین لە تەلئەبیب بە ئاشكرا سەردانی نووسینگەكانی كۆمپانیای "ئێلبیت"ی بۆ پیشەسازییە سەربازییەكان كرد بە مەبەستی پێداچوونەوە بە ئەگەری هاوكاری نێوانیان.
 لەوبارەیەوە رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی لە راپۆرتێكدا لە زاری بەرپرسێكی باڵای بەحرەینەوە رایگەیاندووە، “جگە لە رێككەوتنی ئیسرائیل بۆ پێدانی كەرەستەی سەربازی بە بەحرەین، لە چەند مانگی رابردوودا، ئەندامانی دەزگای ئاسایشی شین بێت و موساد، ئەو دەوڵەتە بچوكەی كەنداویان راهێناوە بۆ بەكارهێنانی فڕۆكە و سیستەمی رێگریكردن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.