جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكادا، رۆژی سێشەممە لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا دانی بەوەدانا كە بە شێوەیەكی شەخسی بەشداری لە "پلاندانان بۆ كودەتاكان" لە دەرەوەی ئەمریكادا كردووە.
بۆڵتۆن لە لێدوانێكدا لە كەناڵی سی ئێن ئێن سەبارەت بە دانیشتنەكانی لێكۆڵینەوەی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە هێرشی كاپیتوڵ، گوتی پێویست ناكات "كارێكی سەركەوتوو بیت بۆ ئەوەی كودەتا تاقی بكەیتەوە".
ههروهها گوتی: بەشداریم لە "پلاندانان بۆ كودەتاكان" كردووە ، نەك لێرە، بەڵكو وەك لە دەرەوەی وڵات.
ڕاوێژكاری پێشووی سەرۆكایەتی ئەمریكا جەختی لەوە كردەوە كە ئەو هێرشەی لە 6ی كانوونی دووەمی 2020 لەلایەن جەماوەرێكی لایەنگرانی ترەمپەوە بۆ سەر بارەگای كۆنگرێس دەستیپێكرد، هەوڵی كودەتایەك نەبووە لەلایەن ترەمپەوە.
بۆڵتۆن كە بە هەڵوێستی هێرشبەرانەی لە بواری دیپلۆماسیدا بەناوبانگ بوو، ئەو كودەتایانەی كە باسی دەكرد، دیاری نەكرد لە چ وڵاتێكدا بووە.
راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا:بەشداریم لە پلاندانان بۆ كودەتاكان كردووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.