Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 17:22

ڤیدیۆ.. گەنجێك لەناو فڕۆكەخانە فڕۆكەیەكی دەدزێت

کوردستان TV
100%

زۆربەمان زانیومانە ئۆتۆمبێڵ دەدزرێت، یان هەركەل و پەلێكی تر كە هەرچەند قەبارەی گەورە بێت، بەڵام دزینی فڕۆكە لە نێو فڕۆكخانە كارێكی ئەستەمە، بەتایبەتی لەلایەن دزێكی ئاسایی.
لە ئەمریكا، لەنێو فڕۆكەخانەی "سیاتل تاكوما "  گەنجێكی تەمەن (18) ساڵ  بەناوی "ریچارد" ،فڕۆكەیەك دەدزێت ، بەڵام بەهۆی ئەوەی فرۆكەوانێكی لێهاتوو نییە فڕۆكەكە دەكەوێتە خوارەوە.
گرتە ڤیدیۆیەكە ماوەی هەفتەیەكە،لەلایەن فڕۆكخانەی سیاتل تاكوما بڵاوكراوەتەوە ، بەڵام رووداوەكە ، بۆ ساڵی 2018 دەگەرێتەوە لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا زۆر بەووردی هەنگاوەكانی گەنجەكە نیشان دەدات كە چۆن دێتە نێو فڕۆكخانە،چۆن دەچێتە ناو فرۆكەكە دەڕفێنێت، تا بەئاسمان بەرزدەبێتەوە ئینجا دوای 13 خوولەك لەئاسمان 
دەكەوێتە خوارە و گیان لە دەست دەدات.
كاربەدەستانی ئەمریكا ئەو كات ئەم رووداوەیان بە كارێكی خۆكوژیان بڵاوكردەوە.  
ئا- كامران 
ژێدەر- ئەلمواتن

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.