Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 22:32

ڤیدیۆ.. هونه‌رمه‌ند "عادل هه‌ورامی" به‌رهه‌مێكی نوێی به‌ناوی (زنجیری) بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ "عادل هه‌ورامی" ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی به‌ناوی (زنجیری)ی بڵاوكرده‌وه‌. گۆرانی (زنجیری)ی به‌ زاراوه‌ی هه‌ورامی به‌رهه‌م هاتووه‌ ، تێكسته‌كه‌ی فۆلكلۆره‌ و خودی هونه‌رمه‌ند عادل هه‌ورامی ئاوازه‌كه‌ی بۆ داناوه‌، كاری ده‌رهێنان له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر ئارام سه‌رداره‌ بۆ ڤیدیۆكلیپه‌كه‌ كراوه‌ .

هونه‌رمه‌ند عادل هه‌ورامی خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆكلیپه‌ یه‌كه‌م به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی له‌ ساڵی (1991) به‌ناوی (قوڵایی سنگ بارانی خه‌م) بڵاوكردۆته‌وه‌ ،هه‌وادرێكی زۆری له‌ ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان هه‌یه‌.
ئا-كامران

 

کولتوور و هونه‌ر گۆرانی و مۆسیقا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.