Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 17:20

لە كەركووك سێ كەس لەنێو ماڵێكدا كوژران

کوردستان TV
100%

بنكەی پۆلیسی قەرەهەنجیر بە كوردستان تیڤی راگەیاند. سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە یەكێك لە مەزرەعەكانی گوندی چیمەن لە سەر رێگای كەركوك سلێمانی سێ كەس كوژراون.
 پۆلیسی قەرەهەنجیر ئەوشی راگەیاند كەوا ئافرەتێك و دوو پیاو لەو مەزرەعەیە بە دەرندەترین شێوە كوژاون و تەرمی كوژراوەكانیش بۆ پزیشكی دادی گوستراونەتەوە.
بەپێ زانیارییەكانی كوردستان تیڤی هەر سێ كوژراوەكە كوردن و بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە كوژراون و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێ كردووە .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.