Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:24

هێزە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل و یۆنان مانۆڕێكی سەربازیی هاوبەشیان ئەنجامدا

کوردستان TV
100%

هێزە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل و یۆنان، مانۆڕێكی سەربازیی هاوبەشیان ئەنجام دا.
نووسینگەی راگەیاندنی سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی كە هێزە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل و یۆنان مانۆڕێكی سەربازیی هاوبەشیان ئەنجام داوە.
لە راگەیەندراوەكەدا بە تیشك خستنە سەر ئەوەی كە مانۆڕەكە لە ئاسمانی ئیسرائیلدا ئەنجام دراوە، تیایدا هاتووە "مانۆڕەكە بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان ئەنجام دراوە و تیایدا فڕۆكە جەنگییەكانی یۆنان لە ئاسمان سووتەمەنییان بۆ گواستراوەتەوە".
لە میانی مانۆڕەكەدا، دەرفەتی سوودوەرگرتن ئەزموون لە یەكتر رەخساوە و مانۆڕەكە خاڵێكی گرنگ بووە بۆ دەرخستنی هەماهەنگی لەنێوان هەردوو وڵات.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.