ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نرخی دراوی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ یه‌كه‌مجار له دوای ساڵی 2022 یاخود دوای 20 ساڵ پێش نرخی یۆڕۆ دراوی یه‌كگرتووی ئه‌وروپا كه‌وته‌وه.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نرخی یۆرۆ له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رامبه‌ر بوو به 1.0026 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، دواتر ئه‌م نرخه‌ی یۆرۆ به‌رده‌وام ڕووی له دابه‌زین كرد و له كۆتاییدا گه‌یشته 0.9999 دۆلار.
دابه‌زینی به‌های دراوی یۆرۆی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ماوه‌یه‌كه به‌رده‌وام ڕوو له دابه‌زینه و دوێنێ سێشه‌میش گه‌یشتبووه 1.0036 دۆلار.
شاره‌زایانی ئابووری پێشبینی ده‌كه‌ن نرخی دراوی یۆرۆ هێشتا ڕوو له دابه‌زین بكات به‌رامبه‌ر دۆلار و سه‌رجه‌م دراوه‌كانی تر به‌هۆی قه‌یرانی وزه و فشاره‌كانی ناوچه‌ی یۆرۆ و جه‌نگی رووسیا و ئۆكراینا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.