وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد كه به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌م بووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ڕأیگه‌یاند: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌م بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە كۆمپانیای دانەگاز لە كێڵگەی كۆرمۆر، هەناردەكردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كەم بووەتەوە.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌م كێشه ته‌كنیكییه‌ی كیڵگه‌ی كۆرمۆر و هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتی، بەرهەمهێنانی كارەبا کەم بووەتەوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تیمەکانی هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكان سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێشبینی دەكرێت لە ماوەی 3 - 4 كاتژمێری داهاتوودا کێشەکە چارەسەر بكرێت و بارودۆخەكە ئاسایی ببێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.