به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ڕایگه‌یاند، له ڕۆژانی پشووی جه‌ژنی قورباندا 180 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی سۆرانیان كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا زیاتر له ملیۆنێك گه‌شتیار هاتوونه‌ته سۆران.
بارزان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران بۆ (كوردستان تیڤی) گوتی: لە ماوه‌ی ڕۆژانی 7 تا 12/7 زیاتر له 180 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی ئیدارەی سۆرانیان کردووە.
گوتیشی: لەم ژمارەییە 121 هه‌زاریان سه‌ردانیكه‌ر بوونه، واته بۆ سه‌ردانی و گه‌شت و سه‌یران هاتوونه‌ته سۆران و ڕۆیشتوون.
هه‌روه‌ها گوتی: 42 هه‌زار و 500 گه‌شتیاریش له كه‌پره گه‌شتیارییه‌كانی سۆران ماونه‌ته‌وه.
بارزان محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: 16 هه‌زار و 500 گه‌شتیاری تریش له شوێنه‌كانی حه‌وانه‌وه‌ی وه‌ك هۆتێل و مۆتێل و گوندی گه‌شتیاری ماونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به كۆی گشتی گه‌شتیاران له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران گوتی: لە سەرەتای ئەمساڵ تاکو ئێستا ملیۆنێک و 200 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی ئیدارەی سۆرانیان کردووە. جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێشبینی بەرزبوونەوەی ژمارەکە دەکەن بۆ دوو ملیۆن گەشتیار لە ئەمساڵدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.