به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوای لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه‌كان توانیان ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی ماڵی حاجی مه‌سیفی ده‌ستنیشان بكه‌ن كه پێشتر شوفێری حاجی مه‌سیفی خۆی بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: لە رێکەوتی 11-7-2022 لە شاری هەولێر، رووداوی تەقەکردن لە ماڵی هاووڵاتی (حاجی مەسیفی) کرا و دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکانی شاری هەولێر هەڵسان بە ڵێکۆلینەوە و بە دواداچوون بۆ دەستنیشانکردنی تەقەکەرەکان.
ده‌شڵێت: لە ئەنجامدا توانرا کەسی تەقەکەر دەستنیشان بکەن بە ناوی (س.ص.ع) کە پێشتر شۆفێری حاجی مەسیفی بووە تاکو ساڵی 2021.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: لە هەمانکاتدا هەڵساین بە دەستگیرکردنی شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی کە تەقەکردنەکەی پێ ئەنجامدرابوو بە ناوی (أ. ن. ش.) و دواتریش لەسەر فەرمانی دادوەر هەردووکیان لامان بەندکران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: دیارە ئەم رووداوە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کە ساڵی 2021 لەنێوان هەردوولادا ڕوویداوە و هیچ پەیوەندی بە لایەنی رامیارییەوە نییە و ئێمەش لەسەر فەرمانی دادگا و بە پێی یاسا رەفتار لەگەڵ هەردوولایەندا دەکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.