ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له باره‌گای میحوه‌ری مه‌خموور پێشوازی له سه‌رۆكی ئه‌ركانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌ڕاسیۆنه هاوبه‌شه‌كان كرد.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند: لە درێژەی ئەو زنجیرە کۆبوونەوە هاوبەشانەی کە لەنێوان هەردوو شاندی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەڕێوە دەچێت، ئەمڕۆ چوارشه‌م لە بارەگای میحوەری 6 لە مەخمور، بە سەرپەرشتی فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەریق روکن حامید لەفتە سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، کۆبوونەوەیەکی تری هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراقی بەڕێوە چوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا كه به‌رپرسان و ئه‌فسه‌ران له هه‌ردوولا و راوێژکارانی تایبەت لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادە بوون، بارودۆخی ناوچەی ئەمنی هاوبەش و پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
جەخت کرایەوە لەسەر باشترکردنی پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی فەرماندە مەیدانییەکان بەشێوەیەک کە لە تەواوی ناوچەکاندا بتوانن هەماهەنگی باشتر دروست بکەن.
هەروەها لەو کۆبوونەویەدا تاوتوێی ئەو گۆڕانکارییە ئەڕینییانە کرا کە هاتوونەتە پێشەوە و تواناکانی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوە و رەواندنەوەی مەترسییەکان بەباشی هەڵسەنگێنران.
لە کۆتایی بڕیار درا کە بەردەوامی بە هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا بدرێت بۆ باشترکردنی بارودۆخی ئاسایشی ناوچەکە و پاراستنی ژیانی خەڵک کە کاری لە پێشینەی هەردوولایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.