نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد كه مسته‌فا كازمی به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له شاری ڕیازی سعوودییه ده‌كات.
نووسینگه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند: مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری وڵاتانی كه‌نداو ده‌كات كه سعوودییه مێوانداری ده‌كات.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاره جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش به‌شدار بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودییه، عێراق، میسڕ و ئوردن.
جۆ بایدن له سه‌ره‌تای گه‌شته‌كه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ردانی ئیسڕائیل ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته و سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین كۆ ده‌بێته‌وه، دواتریش له ڕۆژی هه‌ینی ده‌گاته سعوودییه و به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری وڵاتانی كه‌نداو ده‌كات.
پێشتر بڵاو كرابووه‌وه كه پێشبینی ده‌كرێ گفتوگۆی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێكردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و گه‌شانه‌وه‌ی ئابووری و وزه و خۆراك و ژینگه و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان وڵاتانی كه‌نداو له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.