یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌فه‌رمی گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ ڕه‌حیم ستێرلینگ یاریزانی باڵی چه‌پی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ڕاگه‌یاند.
گرێبه‌سته‌كه‌ی ستێرلینگ له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی ماوه درێژه و ئه‌و یاریزانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌ڕا تا ساڵی 2027 له‌گه‌ڵ یانه‌كه یاری ده‌كات.
ستێرلینگ دوای ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كه، بۆ ماڵپه‌ڕی چێڵسی گوتی: دڵخۆشم كه ئێستا له یانه‌ی چێڵسیم، له ڕابردوودا ناسناوی زۆرم بردۆته‌وه و هێشتا خوازیاری زیاترم و ئاواته‌خوازیشم ئه‌مجاره به درێسی یانه‌ی چێڵسی له‌سه‌ر ده‌ستی تۆخێلی ڕاهێنه‌ر ناسناوی زیاتر به‌ده‌ستبێنم.
ڕاشیگه‌یاند: له‌نده‌ن ماڵی منه و هه‌ر لێره‌وه ده‌ستم پێ كرد، خۆشحاڵم ئه‌مجاره له‌نێو یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج له‌گه‌ڵ هاوڕێ و خێزانه‌كه‌م یاری ده‌كه‌م، به تاسه‌وه چاوه‌ڕێی دیده‌نی جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌م به‌مزووانه.
ستێرلینگ هه‌روه‌ها سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ری یانه‌ی چێڵسی و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه له گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵیدا به‌شداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.