به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی ڕاگه‌یاند كه به‌نیازبوو محاویله‌ی كاره‌بای ناو شه‌قام بدزێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م کاتژمێر 5ی بەیانی لەسەر شەقامی 150 مەتری نزیک گردجوتیار تۆمەتبارێکی بە ناوی (ھ. ا. ح) دەستگیر کرد.
ڕاشیگه‌یاند: له كاتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌یدا تۆمه‌تباره‌كه سەرقاڵی دزینی محاویلەیەکی کارەبایی ناو شەقامی 150 مه‌تری بوو.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمه‌تباره‌كه دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کیا-هاڤی) و تالیبەرێکدا گیرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، تاوانباره‌كه ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.