Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:36

ئێران 2 هاووڵاتی كوردی له‌سێداره‌دا

کوردستان TV
100%


سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری کۆیەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان بە ناوەکانی محەممەد حاتەمی تەمەن 28 ساڵ و فەرزاد گەڕاوەند تەمەن 27 ساڵ بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 13 ى 7 ى 2022، لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی» موحاریبە لەڕێگەی دزیی چەکدارانەوە «لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە و ماڵپەڕی حکومەتی ڕۆکنا بە پشتبەستن بە لێدوانێکی سەرۆکی گشتی دەزگای دادی پارێزگای ئەلبوورز جێبەجێکرانی سزای ئەم دوو کەسەی بێ ئەوەی ئاماژە بە ناوەکانیان بکات پشتڕاست کردووەتەوە.

ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە چەند ڕۆژ پێش لەگەڵ کەسێکی دیکە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم دوو هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی کۆیەشت سەرەتای پاییزی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ سێ کەسی دیکە بە تۆمەتی ئەوەی کە گوایە ویستوویانە زێڕ فرۆشییەک لە شاری کەرەج تاڵان بکەن دەستبەسەر کراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.