جۆ بایدن، سه‌رۆكی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا به‌كارهێنانی هێزی وه‌ک دواڕێگا له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران به‌دوور نه‌زانی و له ئیسڕائیلەوە جه‌ختی كرده‌وه له نیازی خۆی بۆ مانه‌وه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له لیستی تیرۆردا.
جۆ بایدن، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی 12ی ئیسرائیل، جەختی کردەوە لەسەر پابەندبوونی وڵاتەکەی بە مانەوەی سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی تیرۆردا، تەنانەت ئەگەر ببێتە هۆی ئەنجامنەدانی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاران و لەو بارەوە، گوتی: “سوپای پاسداران لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان دەمێنێتەوە، هەتا ئەگەر دانوستانەکانی رێککەوتنی ئەتۆمییش شکست بهێنن.”
بایدن، گوتیشی: “دوایین چاره‌سه‌ری ئێمه بۆ رێگریکردن له بەدهستهێنانی چەکی ئه‌تۆمی لە لایەن ئێرانەوە، به‌کارهێنانی هێز و وه‌ڵامی سه‌ربازییه، که ئه‌گه‌ر ناچار بین ئه‌م کاره ده‌که‌ین.”
بایدن: سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆردا دەمێنێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.