Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:25

دەریای ڕەش كلیلی سەرۆكی رووسیايه‌ بۆ داگیركردنی زیاتری وڵاتان ؟

کوردستان TV
100%

ناوچەی دەریای ڕەش نوێنەرایەتی كلیلی بەنرخی ڕووسیایە بۆ داگیركردنی وڵاتانی ئەوروپا.
بەپێی راپۆرتێكی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا،  لەمێژە سوودی لە ناوچەی دەریای رەش وەرگرتووە، كە نوێنەرایەتی كلیلی بەنرخی رووسیا دەكات بۆ "داگیركەرانی وڵاتانی ئەوروپا"، ئەمەش وای لە پسپۆڕان كرد داوای "ستراتیژێكی گشتگیر" بكەن بۆ سنوورداركردنی جموجۆڵەكانی مۆسكۆ لەو ناوچەیەدا.
ڕووسیا لە ساڵی 2008دا هێرشی كردە سەر جۆرجیا كە هاوسنوورە لەگەڵ دەریای ڕەش و لە ساڵی 2014 كریمیای خستە ژێر دەسەڵاتەوە، ئەمەش نیشانەی سوودی هەمیشەیی پوتین بوو لە كۆنترۆڵكردنی ناوچەی دەریای ڕەش.
لە دوای لەشكركێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا، پوتین سوودی لە كۆنترۆڵی هێزەكانی بۆ سەر دەریای ڕەش وەرگرتووە و ڕێگری لە هەناردەكردنی دانەوێڵە و گەنمی لە ڕێگەی بەندەرەكانی ئۆكرانیا كردووە، كە ئەگەری هەیە ملیۆنان كەس بخاتە مەترسی برسێتی.
ئۆكرانیا یەكێكە لە گرنگترین هەناردەكارەكانی گەنم و دانەوێڵە لە جیهاندا، بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، بەر لە جەنگ لەسەدا 12ی گەنمی جیهانی و لەسەدا 15ی گەنمەشامی و لەسەدا 50ی زەیتی گوڵەبەڕۆژەی هەناردە دەكرد.

پێش لەشكركێشییەكە زیاتر لە 95%ی دانەوێڵەی ئۆكرانیا لەڕێگەی دەریای ڕەشەوە هەناردە دەكرا و لەژێر گەمارۆی ڕووسیادا، ئۆكرانیا كەمتر لە یەك لەسەر سێی ئەو شتەی كە بە شێوەیەكی ئاسایی هەناردەی دەكرد لە سنوورەكانی خۆی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا هەناردە دەكات. 
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، هێزی دەریایی رووسیا زاڵە بەسەر دەریای رەشدا لە كەناراوەكانی ئۆكرانیا و گەمارۆی بەسەر هەموو كەشتییە دەریایی و بازرگانییەكانی ئۆكرانیادا سەپاندووە.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی "دەیلی بیست"، "پەرەپێدانی ستراتیژێكی رۆژئاوا بۆ ناوچەی دەریای رەش، بزووتنەوەكانی پوتینی لە ئۆكرانیا رادەگرت، هەروەها ئاواتەكانی بۆ داگیركردنی وڵاتی زیاتر رادەگرت".
هەر لە راپۆرتەكەدا "جوڵەكانی پەرلەمانتارانی ئەمریكا بۆ پەرەپێدانی ستراتیژییەكی گشتگیری سەربازی و ئابووری و هەواڵگری بۆ سنوورداركردنی جووڵەكانی رووسیا لە دەریای رەش" ئاشكرا كراوە.
لەوبارەیەوە سیناتۆر یان شاهین، سەرۆكی لیژنەی لاوەكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران بۆ هاوكاریی ئەوروپا و ئاسایشی هەرێم، گوتی: گرنگیدان بە ناوچەی دەریای ڕەش بۆ گۆشەگیركردنی پوتین پێویستە.

لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی دەیلی بیست یان شاهین گوتی: كۆنترۆڵكردنی دەریای ڕەش ناوەندی خەونی وەهمیی پوتینە بۆ بنیاتنانی ئیمپراتۆریەتێكی ڕووسیا و ئەمریكا ناتوانێت ڕێگە بدات ئەو كارە ڕووبدات.
لای خۆشیەوە، ئیان برزینسكی، جێگری پێشووی یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریكا بۆ ئەوروپا و ناتۆ، گوتی: ئەگەر ساڵانێك لەمەوبەر ئەمریكا و هاوپەیمانان ستراتیژی خۆیان لە ناوچەی دەریای ڕەش پەرەپێدابا، ڕەنگە ئێستا لە ئۆكرانیا ڕووبەڕووی شەڕ نەدەبووینەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كە لاوازی ئەو ستراتیژە پێشتر ڕووسیای وروژاندووە و "پاڵیان بە پوتین ناوە بۆ ئەوەی زیاتر شەڕانگێز بێت.
هەروەها بیل تایلۆر باڵیۆزی پێشووی ئەمەریكا لە ئۆكرانیا ڕایگەیاندووە كە ئەمریكا ستراتیژێكی گشتگیری بەرامبەر بە ناوچەی دەریای ڕەش نەبووە و ئاماژەی بەوەشكردووە، "دەستدرێژییەكانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا پێویستی پەرەپێدانی ئەو ستراتیژە گشتگیرە نیشان دەدات".
بە گوێرەی رۆژنامەی دەیلی بیست، ئەو ستراتیژە پلانی زیادكردنی تواناكانی ناتۆ لە ناوچەی دەریای رەش لەخۆدەگرێت، لەوانە "هێزی زەمینی، هاوكاری ئاسمانی و سەربازی"، بۆ ئۆكرانیا، رۆمانیا، بولگاریا و جۆرجیا.

ستراتیژەكە پلانی باشتركردنی هەماهەنگی هەواڵگری و میدیایی لە نێوان وڵاتانی ناتۆ لەخۆدەگرێت بۆ بەدواداچوونی ئۆپەراسیۆنەكانی ڕووسیا لە دەریای ڕەش، هەروەها پشتگیریكردنی میدیای سەربەخۆتر لە بەرامبەر كاریگەریی ڕووسیا لە ناوچەكەدا.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.