Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 13:28

پێدانی قەرز بە لاوان دەست پێدەکاتەوە

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەری قەرزی بچووک لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەبارەی دەستپێکردنەوەی قەرزی بچووک بە گەنجان لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران کۆبووینەوە و بڕیارە بەپێی میکانیزمێکی نوێ و رێنمایی نوێ دەست پێبکاتەوە.

ئارام ئەنوەر، بەڕێوەبەری قەرزی بچووک، لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: “بڕیاردراوە کە جارێکی دیکە قەرزی بچووک دەستپێبکاتەوە، بۆیە ئێمەش لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران لەو بارەیەوە کۆبووینەوە و ئەوان باسیان لەوەکرد دوای جەژن ھەڵسەنگاندنی دەستپێکردنەوەی پێدانی قەرزی بچووک بە گەنجان تەواو دەبێت ئەوکات بڕیاری لێدەدەن.

ئارام ئەنوەر ئاماژە بەوەشكردووه‌: “پارەی پێویست لەبەردەست ھەیە کە ئەویش پارەی گەڕاوەیە ھی ئەو قەرزەی پێشتر بە گەنجان دراوە، کە 53 ملیار گەڕاوەتەوە و نزیکەی 22 ملیاریش ماوە، ئەوانیش لەکاتی خۆی دەگەڕێنەوە، بەڵام ئەمجارە میکانیزمی پێدانی قەرزی بچووک جیاواز دەبێت لەوەی پێشوو، ھاوکات رێنمایی نوێی بۆ دەردەکرێت.

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.