لە یەكەم یاری دۆستانەی ئامادەكاری خۆی بۆ خۆئامادەكردن بۆ ڕكابەریەكانی وەرزی داهاتوو، یانەی بارسێلۆنا بووە میوانی یانەی ئۆلۆتی پلە پێنجی ئیسپانی، لە ئەنجامدا، هەردوو یانە بە گۆڵێك بۆ هەریەكەیان یەكسان بوون.
لە یاریەكەدا چاڤی هێرناندیز ڕاهێنەری بارسا زۆربەی یاریزانانی لاو و یەدەگی لە پێكهاتەی تیپەكەی بەشداری پێكردبوو، لە خولەكی بیستوهەشتدا، پیێر ئیمریك ئۆبامیانگی گابۆنی گۆڵێكی بۆ بارسێلۆنا تۆماركرد، پاشان ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ ئۆلۆت هەژماركردو لە جێبەجێ كردنی لێدانەكەدا، یاریزان ئێلۆی ئاماگات گۆڵی بەرامبەری تیپی میوانداری لە خولەكی چلوپێنج بەدەستهێناو ئەنجامی ڕووبەڕوو بوونەوەكەی یەكسان كردەوە.
لە ڕۆژانی داهاتوو شاندی یانەی بارسێلۆنا گەشتێكی ئامادەكاری هاوینە بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سازدەكات و لەم گەشتەدا، كەمپێكی مەشق و چەند یاریەكی دۆستانە لەبەرامبەر یانەكانی ئینتەرمەیامی و ڕیال مەدریدو نیویۆرك ڕێد بوڵز ئەنجامدەدات.
بارسێلۆنا لهگهڵ یانهیهكی پله پێنجی ئیسپانیا یهكسانبوو و لهگهڵ ریاڵ مهدریدیش یاری دهبێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.