Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 13:25

له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا تۆتنهام سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیپی ئەستێرەكانی خولی كۆریای باشوور تۆماركرد

کوردستان TV
100%


لەمیانی كەمپێكی مەشق و ئامادەكاری كە لە وڵاتی كۆریای باشوورو لە یاریەكی دۆستانەدا له‌ سیئۆل، یانەی تۆتنهام ڕووبەڕووی تیپی ئەستێرەكانی خولی كۆریای باشوور بووەوە، لەئەنجامدا، یانەی تۆتنهام سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێناو بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە سێ‌ گۆڵ یاریەكەی بردەوە.
لە خولەكی سییدا، یاریزان ئێریك دایێر گۆڵێكی بۆ تۆتنهام تۆماركرد، لە دواساتەكانی گێمی یەكەمیش، یاریزان گوی سونگ چۆ گۆڵی بەرامبەری ئەستێرەكانی كۆریای باشووری بەدەستهێناو ئەنجامەكەی لە گێمی یەكەم یەكسان كردەوە، لە گێمی دووەم و دوو خولەك دوای فیكەی دەستپێكی ئەم گێمە، یاریزان هیوك كیم جین لە تیپی ئەستێرەكانی كۆریای باشوور، گۆڵی دووەمی تۆتنهامی بە هەڵە لە گۆڵی تیپەكەی خۆی تۆماركرد، لە خولەكی پەنجاودووشدا، یاریزانی هۆڵەندی لارس ڤێلدویك گۆڵی دووەم و بەرامبەری ئەستێرەكانی خولی كۆریای باشووری بەدەستهێنا.
 دوای دوو خولەكی دیكەش، هاری كین ئەستێرەو گۆڵكاری تۆتنهام گۆڵی سێیەمی تیپەكەی تۆماركرد، لە خولەكی شەست و هەشتیشدا، هیونگ مین سۆنی كۆری گۆڵی چوارەمی تیپە لەندەنیەكەی به‌ لێدانی سزا بەدەستهێنا، لەو لاشەوە جون ئامانۆی ژاپۆنی گۆڵی سێیەمی ئەستێرەكانی خولی كۆریای باشووری لە خولەكی حەفتاویەك به‌ لێدانی ڕاسته‌وخۆ بەدەستهێنا، سێ خولەك دواترو هه‌ر به‌ لێدانی ڕاسته‌وخۆ، هاری كین گۆڵی دووەمی خۆی و پێنجەمی تۆتنهامی تۆماركرد.
 لە خولەكی هەشتاوپێنجیش، هیونگ مین سۆن گۆڵی دووەمی خۆی و شەشەمی تیپە ئینگلیزیەكەی بەدەستهێنا، هەر لەم هاوینەدا، تۆتنهام چەند یاریەكی دۆستانەی دیكە سازدەكات و لە یەكەم یاریشی لە وەرزی نوێی پرێمەرلیگ و لە شەشی مانگی داهاتوو میوانداری یانەی ساوسهامپتۆن دەكات.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.