لە یاریەكی دۆستانەی ئامادەكاری و بە مەبەستی خۆئامادەكردن بۆ ڕكابەریەكانی وەرزی داهاتوو، یانەی ڕۆما بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی ساندرلاندی بردەوە، یاریەكە لە یاریگای میونیسیپال لە پۆرتوگال سازكرا، لە گێمی یەكەمدا، هەردوو تیپ بێ گۆڵ یەكسان بوون.
لە گێمی دووەم و لە خولەكی حەفتاوپێنجدا، هێرشبەری غانی، فێلیكس ئەفێنا گیان گۆڵێكی بۆ ڕۆما تۆماركرد، پاشان یاریزان نیكۆلۆ زانیۆلۆ گۆڵی دووەمی تیپە ئیتاڵیەكەی لە خولەكی هەشتا بەدەستهێنا.
هەر لەمیانی ئامادەكاریەكانی بۆ وەرزی داهاتوو، یانەی ڕۆما لەبەرنامەیدایە چەند یاریەكی دۆستانەی دیكە لەبەرامبەر یانەكانی پۆرتیمۆنێنسی پۆرتوگالی و نیسی فەڕەنسی و تۆتنهامی ئینگلیزی ئەنجامبدات، لە گەڕی یەكەمی وەرزی نوێی خولی ئیتاڵیاو لە چواردەی مانگی داهاتوو، ڕۆما دەبێتە میوانی یانەی سالێرنیتانا.
لهیارییهكی دۆستانهدا ڕۆما سهركهوتنی بهسهر ساندرلاند تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.